Accessibility links

چەند زانیارییەک لەسەر دەنگدان لە ئامەد (دیاربەکر)


هەڵبژاردنی تورکیا

لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیادا لە ئامەد (دیاربەکر) 1 ملیۆن و 25 هەزار و 391 کەس مافی دەنگدانیان هەیە. لەو شارەدا 3،324 سندوقی دەنگدان دانراوە.

بەبەراورد لەگەڵ کاتی ڕیفراندۆمەکەی تورکیا کە ژمارەی دەنگدەرانی شارەکە 992 هەزارو 212 کەس بوون ئێستا 33 هەزارو 117 دەنگدەر زیادی کردووە کە گەیشتوونەتە تەمەنی 18 ساڵی و لەم هەڵبژاردنەدا بۆ یەکەم جار مافی دەنگدانیان هەیە.

ناوچەی بەگلەرا بە گەورەترین ناوچەی هەڵبژاردن لە شارەکە دادەنرێت کە 233 هەزارو 171 کەس تیایدا مافی دەنگدانیان هەیە.

لیژنەی هەڵبژاردنی لە هەشت ناوچەدا بڕیاری گواستنەوەی 74 سندوقی دەنگدانی لە گوندەکاندا داوە.

بە پێی بڕیاریارەکان 5 هەزار 5 سەد کەس دەبێت لە گوندەکانی خۆیانەوە بچنە گوندێکی تر بۆ دەنگدان.

هەدەپە دەڵێت لەسەر هەر سندوقێک دوو چاودێری هەیە.

لە ئامەد 9 شاندی بیانی کە بە شێوەیەکی گشتی دەکاتە 43 کەس چاودێری دەنگدان دەکەن.

لە شارەکانی باتمان، ئاگری، بنگۆل، بەدلیس، دێرسم، هەکاری، ئێدر، مێردین، ئەستەنبوڵ، موش، سێرت، شێرناخ و وان چاودیری بیانی لێیە کە ژماریان نزیکەی 100 کەس دەبن.

XS
SM
MD
LG