Accessibility links

ڕێبەرانی کەتەلۆنیا بەرەنگاری پادشای ئیسپانیا دەبنەوە


ڕێبەرانی سیاسی لایەنگری سەربەخۆیی لە هەرێمی کەتەلۆنیا بە هەڵوێستێکی نوێیان سەرزەنشتی پادشای ئیسپانیا دەکەن.

ئەمەش دواترینە لەو بەرەنگاربوونەوە ئاشکرایانەی ڕێبەرانی کەتەلۆنیا دەیکەن.

کویم تۆرا، سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا دەڵیت حکومەتی هەرێمەکەی بە هیچ شێوەیەیەک بانگهێشتی پادشایەتی وڵاتەکە ناکات بۆ هیچ بۆنەیەکی فەرمی و هەروەهاش هیچ نوێنەرێکی کەتەلۆنیا نانێردرێن بۆ بەشداریکردن لە بۆنە پادشاییەکانی ئیسپانیادا.

وەک سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا دەڵێت "چونکە شا فلیپی شەشەم، شیانی جیابوونەوەی کەتەلۆنیای لە ئیسپانیا ڕەتکردەوە."

تۆرا و سیاسەتمەدارانی تری کەتەلۆنیا دەخوازن حکومەتی نێوەندی کەتەلۆنیا ڕێز بگرێت لە ڕاگەیاندنی یەک لایەنەی سەربەخۆیی هەرێمەکەیان کە لە مانگی دەی ڕابردوودا لەلایەن جوداییخوازانەوە ڕاگەیەندرا.

وەها بڕیارە لە مانگی حەوتدا، سەرۆکی کەتەلۆنیا لەگەڵ پێدرۆ سانچیز، سەرەک وەزیری نوێی ئیسپانیادا کۆببێتەوە.

XS
SM
MD
LG