Accessibility links

ئەمریکا درێژە بە هەوڵی ئاشتی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەدات


ترامپ و نەتەنیاهۆ - ئەرشیف
ترامپ و نەتەنیاهۆ - ئەرشیف

ئەندامانی تیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەگەڵ بەنجامین نەتەنیاهۆ سەرەک وەزیری ئیسرائیلدا کۆبوونەتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیەی لە ئیسرائیل کراوە بەشێکە لە زنجیرە سەردانیکردنی ڕیبەرانی ناوچەکە بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر پلانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان.

کۆشکی سپی دەڵێت وتووێژ لەسەر ژمارەیەک دۆسێ کراون، لەوانە هێورکردنەوەی ڕەوشی مرۆڤایەتی لە کەرتی غەززە لە کاتێکدا ئیسرائیل ڕەوشی ئاسایشی خۆی دەپارێزێت، هەروەهاش باس لە وابەستەیی بەڕیوبەرایەتی ئەمریکاش کراوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە ڕاگەیاندێکدا سەرەک وەزیری ئیسرائیل سوپاسگوزاریی خۆیی دەربڕیوە بۆ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەو پشتیوانیەی لە ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینیەکاندا دەکات.

فەلەستینیەکان لەگەڵ ئەم شاندەی ئەمریکادا کۆنابنەوە پاش ئەوەی ئەمریکایان ڕەتکردەوە لەوەی ناوبژیکاربێت لەم دۆسێیەدا.

ئەم ڕەتکردنەوەیەش دوابەدوای دانپێدانانی ئەمریکا هات بە شاری ئۆرشەلیمدا وەک پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی ولاتەکەش بۆ ئۆرشەلیم.

فەلەستینیەکان وەها لەو بڕیارەیان دەڕوانن کە لایەنگرتنی ئیسرائیلە.

XS
SM
MD
LG