Accessibility links

ژمارەیەک لە خێزانەکانی هەردوو کۆریا پێکشاد دەبنەوە


کۆریای باکور و کۆریای باشور ڕێککەوتوون لەسەر یەکگرتنەوەی کاتییانەی ئەو خێزان و کەسوکارانەی بەهۆی شەڕەکانی ساڵانی 1950 – 1953 لێکدابڕاون.

ئەمەش وەک هەردوو وڵات باسی دەکەن بەشێکە لەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ تۆکمە کردنی ئاشتەوایی نێوان هەردوو لا هاوکاتی دەستکردن بە چارەسەرکردنی قەیرانی ناوکی کۆریای باکور.

وەزارەتی یەکگرتنەوەی کۆریای باشور ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندووە یەکگرتنەوەی خێزانەکان لە 20 ی مانگی هەشت تا ڕۆژی 26 ی هەمان مانگ دەبێت لە هاوینەهەواری شاخەکانی دیامۆند لە کۆریای باکور.

لەو ڕاگەیاندنەشدا هاتووە هەر یەکێک لەو دوو وڵاتە سەد کەس دەنێرن و هەر کەسێکیش لەو دوو سەد کەسە ئەگەر کێشەی جوڵە و هاتوچۆکردنیان هەبێت ڕێگەیان دەدرێتێت کەسێکی خزم لەگەڵ خۆیان ببەن.

ئەم جۆرە یەکگرتنەوە کاتیانە هەستێکی قوڵ لای بەشداربووانەوە دروست دەکات لە کاتێکدا زۆربەی ئەوانەی داوا بۆ ئەو یەکتر بینینەوەیە پێشکەش دەکەن خەڵکی بە تەمەنن کە لەسەروەختی شەڕی نیمچە دوڕگەی کۆریاوە لەگەڵ کەسوکاریاندا لێکدابڕاون.

XS
SM
MD
LG