Accessibility links

چواردە گومانباری تێرۆریست لە ئانکەرە دەستگیر دەکرێن


ئاژانسی دەنگ و باسی ئەنادۆڵیا کە سەر بە دەوڵەتی تورکیایە دەڵێت دەسەڵاتداران 14 گومانباری ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامییان دەستگیرکردووە.

وەک دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن ئەو گومانبارانە لە خۆئامادەکردندا بوون بۆ هێرشکردن هاوکاتی هەڵبژاردنەکانی ئەم ڕۆژی یەکشەممەیە دەکرێن.

ئاژانسی دەنگ و باسی ئەنادۆڵیا ئاماژەی بەوە کردووە ئەو چواردە گومانبارە خەڵکی بیانین و لە ئاکامی زنجیرەیەک هێرشی یەک بە دوای یەک لە شاری ئانکەرە پایتەختی تورکیا دەستگیرکراون.

دەسەڵاتداران باسیان لەوە نەکردووە چ جۆرە چەک و کەرەستە و کەلوپەلێک دەستیان بەسەردا گیراوە هاوکاتی هێرشەکان.

ڕۆژی یەکشەممە دەنگدەرانی تورکیا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات و هەروەهاش ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا.

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی ژمارەیەک هێرشیان لە تورکیادا کردووە، لەوانە ئەو هێرشەی شەوی سەری ساڵی 2017 کردیانە سەر یانەیەکی شەوانە لە شاری ئەستانبوڵ کە 39 کەسی تیادا کوژران.

XS
SM
MD
LG