Accessibility links

هاوسەری سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بە ساختەکاری و شکاندنی متمانە تۆمەتبار دەکرێت


وەزارەتی دادی ئیسرائیلی ڕایگەیاند سارای هاوسەری بنیامین نەتەنیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ساختەکاری و شکاندنی متمانە تۆمەتبارکراوە. ئەم تۆمەتبارکردنە دوای لێکۆڵینەوەیەکی دوروودرێژ لەو دەنگۆیانەی کە گوایە هاوسەری سەرۆک وەزیر ساختەکاری لە بڕی خەرجیەکانی ماڵداریدا کردبوو.

بە ماوەیەکی کورت پێش ئێستا داواکاری ناوچەی ئۆرشەلیم دۆزی تۆمەتکاری لە دژی سارای هاوسەری بنیامین نەتەنیاهو پێشکەش کرد.

ئەوەی جێی ئاماژەیە دەنگۆکانی دژ بە هاوسەری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە ساڵی پار ڕاگەیندرا، باس لەوە دەکەن کە سارا و یاریدەدەرێکی بە درۆ ڕایانگەیاندبوو کە شوێنی نیشتەجێی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل خوان ئامدەکار و هەروەها چێشت لێنەریان نییە و لەدەرەوەی خواردنیان داواکردوە و خەرجیەکانیشی وەک دەێن لەسەر حسابی گشتی بووە کە کۆی ئەو خەرجیانەش گەیشتوەتە بڕێ 97 هەزار دۆلار ، هەرچی خاتو سارا نکۆڵی لەو تۆمەتانە دەکات دەڵێت هیچ کارێکی هەڵەی نەکردووە.

XS
SM
MD
LG