ژەنەڕال جۆسف ڤۆتەڵ سەرکردەی لەشکری ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی مەنبجی کرد و لەوێ لەگەڵ کاربەدەستە سیڤیلیەکان و هێزە خۆجێهیەکاندا کۆبۆوە.
گوتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش کۆلۆنێڵ سێن ڕایان ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا و تورکیاش لە دەوربەری مەنبج جموجۆڵیان هەیە. بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە لەشکری تورکیا نایەنە ناو شارەکەوە.
ڤۆتەڵ هەروەها گەشتێکی بەناو شارەکەشدا کرد و لە دانیشتوانی پرسیاری لەسەر ڕەوشی شارەکە دەکرد.