Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت کۆریای باکور پاشماوەی تەرمی 200 سەربازی شەڕی کۆریای ناردۆتەوە


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند کۆریای باکور ڕۆژی دووشەممە پاشماوەی تەرمی 200 سەربازی ئەمەریکایی شەڕی کۆریای گەڕاندۆتەوە، هەرچەندە بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن کاربەدەستانی لەشکرییەوە ئەم هەنگاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

سەرۆک ترامپ لە میانەی کۆبونەوەیەکی جەماوەری لە لە میناسۆتا گوتی ئێمە پاشماوەی تەرمی قارەمانەکانمان بۆ هاتۆتەوە تا ئێستا 200 پاشماوەمان بۆ هاتۆتەوە.

چەند کاربەدەستیکی ئەمەریکایی بە مەرجێک ناویان ئاشکرا نەکرێت ڕۆژی سێشەممە ئاشکرایان کردبوو کە کۆریای باکور لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەیەک پاشماوەی تەرمی سەربازانی ئەمەریکایی شەڕی کۆریا دەگێڕێتەوە بۆ بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆریای باشور و لەوێوە ڕەوانەی بنکەی ئامسانی هیکام لە هەوایی دەکرێن.

سەرۆک ترامپ لە میانەی کۆنفراسە ڕۆژنامەگەرییەکەی پاش کۆبونەوە مێژوویەکەی سینگاپوری لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکور کیم جون ئۆن، ڕایگەیاند کۆریای باکور پەیمانی داوە پاش ماوەی تەرمی سەربازە ئەمەریکاییەکان و زیندانیانی شەڕ بگێڕێتەوە.

نزیکەی 7 هەزارو 700 سەربازی ئەمەریکایی شەڕی کۆریا لە ساڵی 1950 بۆ 1953 بێسەروشوێن بوون. بەپێی پەنتاگۆن کاربەدەستیان کۆریای باکور لە ڕابوردوشدا ئاماژەیان بەوە کردووە پاشماوەی تەرمی نزیکەی 200 سەربازیان لا ماوە. بەهۆی ئەو شەڕەوە زیاتر لە 36 هەزار سەرباسی ئەمەریکایی گیانیان بەخت کرد.

XS
SM
MD
LG