Accessibility links

پاش فەرمانی کۆتیاییهێنان بە جیاکردنەوەی خێزانە کۆچبەرەکان، بڕیارە کۆنگرێس گۆڕانکی لە یاسای کۆچبەریدا بکات


ڕۆژێک پاش ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ گۆڕانکاری لە ڕێبازی جیاکردنەوەی خێزانە کۆچبەرەکاندا کرد لە سنوری نێوان ئەمەریکا و مەکسیکۆ، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە دەنگ لەسەر دوو یاسای کۆچبەری بدات بۆ چارەسەرکردنی جیاکردنەوەکە و هەوەها ئەو بابەتانەی کە بوون بەهۆی دابشبوونێکی زۆر لە نێوان دوو پارتی سەرەکی سیاسی وڵاتەکە.

یەکێک لەو یاسایانەی کە ڕەنگە لەبەردانواندنی تێدا بکرێت ئەوەیە کە منداڵان و باوانیان پێکەوە دەستگیر دەکرێن ئەگەر بە شێوەیەکی نایاسایی سنور ببەزێنن. ئەوانی تریش دابین کردنی 25 ملیار دۆلارە بۆ ئەو دیوارەی کە سەرۆک ترامپ پەیمانی دروستکردنی داوە، گۆڕانی ڤیزای لۆتری (یانەسیب) بە سیستمێک لەسەر بنەمای لێهاتووی و ڕێگا خۆشکردن بۆ ئەو منداڵانەی کە بەڵگەنامەی یاساییان نییە و بە منداڵی هێندراون بۆ ئەمەریکا بکرێن بە هاووڵاتی ئەمەریکا.

کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سیناتیش زۆرینەن. ڕێبەرانی پارتەکە لە ناویاندا سەرۆک ترامپ و سەرۆکی کۆنگرێس پۆڵ ڕایەنیش لەم هەفتەیەدا لۆبییەکی زۆریان کردووە بۆ ئەوەی پشتیوانی بۆ یاساکان بەدەست بهێنن.

ڕایەن ڕۆژی چوارشەممە بەر لەوەی ترامپ فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ کۆتایی هێنان بە جیاکردنەوەی خێزانەکان دەربکات گوتی " دەتواین یاساکانی کۆچبەری بەبێ لێکترازانی خێزانەکان جێبەجێ بکەین".

XS
SM
MD
LG