Accessibility links

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر تانه‌كانی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ركرد


Iraqi Court

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ دادگای فیدراڵی باڵای عێراق بڕگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی جارێكی تری ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست له‌ سێیه‌م هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی به‌ ده‌ستوری ناوبرد، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه‌تایبه‌ته‌ به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاواره‌كان له‌كوردستان هه‌روه‌ها ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی به‌ناده‌ستوری له‌قه‌ڵه‌مدا .

مه‌دحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی باڵای عێراق ڕایگه‌یاند" له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگادا كه‌تایبه‌ت بوو به‌ تانه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دادگای فیدراڵی باڵای عێراق بڕیاریدا سێیه‌م هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌ستوریه‌ و تانه‌كانی له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ و جیاكردنه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست به‌ده‌ستوری ناوبرد و ئه‌و تانانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌."

ده‌رباره‌ی تانه‌كانیش له‌سه‌ر بڕگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌نگدانی هاوڵاتیانی عیراقی له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ یاساكه‌، سه‌رۆكی دادگای فیداڵی باڵای عیراقی وتی" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌فیڕۆ دانی ده‌نگی ده‌نگده‌رانه‌ و له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندا نیه‌."

ڕۆژی (١٢)ی ئایار هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی و داواكاری چه‌ند لایه‌نێكی عیراقی و كوردی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕۆژی (٦)ی حوزه‌یران په‌رله‌مانی عیراقی سێیه‌م هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی په‌سه‌ندكرد."

XS
SM
MD
LG