Accessibility links

بەهۆی تەقەکردن لە فیستیڤاڵی نیوجێرسی 20 کەس بریندار دەبن


بەهۆی تەقەکردن لە میانەی فیستیڤاڵی هونەری لە ترینتن نیوجێرسی ڕۆژیە یەکشەممە بەلایەنی کەم 20 کەس بریندار بوون لە ناویاندا، لاویکی ژێر تەمەنی هەژدە ساڵیش.

کاربەدەستانی پۆلیس دەڵێن نیزکەی کاتژمێر 2:45 بەکاتی خۆجێهی دوو گومان بار دەستیان بە تەقەکردن بەناو خەڵکەکەدا کردووە.

کاربەدەستان دەڵێن یەکێک لە گومانبارەکان کوژراوە و ئەوی تریش دەستگیر کراوە.

ڕێکخەرانی ئەو فیستیڤاڵە 24 کاتژمێرییەی نیوجێرسی دەڵێن بۆنەکە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە ڕاگیراوە.

یەکێک لە بریندارەکان کوڕێکی تەمەن 13 ساڵانە کە ڕەوشی تەندروستی زۆر خراپە.

XS
SM
MD
LG