Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە نایجیریا دەیان کەس دەکوژرێن


بەهۆی تەقینەوەیەک لە هەرێمی بورنۆی باکوری ڕۆژهەڵاتی نایجیریا بەلایەنی کەم 31 کەس کوژراون.

تەقینەوەکە ڕۆژی یەکشەممە لە شارۆچکەی دامبوا ڕوویدا. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگەرتۆتە ئەستۆ.

تەقینەوەکانی پێشوتری هەمان ناوچە زۆربەی جار خراونەتە پاڵ چەکدارە ڕادیکاڵەکانی بوکۆ حەرام. ئەو گروپە لەوەتای لە ساڵی 2009 کە دامەزراوە تاوانبارە بە کوشتنی نزیکەی 20 هەزار کەس. ئەو گوروپە ئیسلامییە توندڕەوە دەڵێت دەیەوێت یاسای توندی ئیسلامی لە باکوری نایجیریای زۆرینە ئیسلامدا بسەپێنێت.




XS
SM
MD
LG