Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە ئەفغانستان دەیان کەس دەکوژرێن و بریندار دەبن


بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بەلایەنی کەم 17 کەس کوژراون و 50 کەسی تریش بریندار بوون ڕۆژیک پاش ئەوەی هێرشێکی کوشندە لە هەمان ناوچە سەربازانی حوکمەت و یاخیبوانی تالیبانی کرد بە ئامانج کاتێک خۆشحاڵیان بەرامبەر ئاگربەستی کاتی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە دەردەبڕی.

هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوەندی جەلالئابادی پایتەختی هەرێمی نانگەرهار ڕوویدا، کە شوێنی ئۆفیسەکانی حکومەتە. سەربازەکان و سەرهەڵداوانی تالیبان پێکەوە مەڕاسیمی دووا ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دەگێڕا. هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

ڕۆژێک پێشتر داعش بەرپرسیارێتی هێڕشە خۆکوژیەکەی گرتە ئەستۆ کە 35 کەسی لە دەرەوەی جەلالئاباد تیا کوژران. کاربەدەستانی ئاسایشی ئەفغانی، چەکدارانی تالیبان و خەڵكی سڤیلیش لە ناو قوربانیەکاندا بوون.

داعش پێگەی خۆی لە هەرێمی نانگەرهار دامەزراندووە و چەکدارانی بە شێوەیەکی ڕۆتینی خەڵکی دەکەنە ئامانج و هێرشی خۆکوژی ئەنجام دەدەن.






XS
SM
MD
LG