Accessibility links

کاربەدەستێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێستا کاتی تاوتوێکردنی بابەتی مافەکانی مرۆڤە لە کۆریای باکور


بەهۆی نیگەرانییەکان لەسەر ئەوەی لە میانەی بەیاننامە هاوبەشەکەی کە پاش کۆبونەوە مێژووییەکەی واشنتۆن و پیونگیانگ بڵاو کرایەوە باسی مافەکانی مرۆڤی تێدا نەبوو، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کۆریای باکور دەڵێت " لە ئێستادا کاتی ئەوەیە ئەمەریکا فشار باخاتە سەر ڕێبەری کۆریای باکور کیم جون ئون بۆ ئەوەی دەست بکات بە وتووێژ کردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ باشکردنی ژیانی خەڵکی لە کۆریای باکور."

تۆمس ئۆجەی کوینتانا ڕاپۆرتنوسی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کۆریای باکور دەڵێت " تەنها دەستەواژەی لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتوو کە دەشێ بیبەستمەوە بە مەسەلەکانی مافەکانی مرۆڤ وشەی 'خۆشگوزەرانی' بوو کە هەردوو سەرۆک ڕێککەوتوون لەسەر ئاشتی و خۆشگوزەرانی و ئاسایشی نیمچە دوورگەی کۆریا."

ئەو بەیاننامە هاوبەشە ڕۆژی سێشەممە لە دوورگەی سینتۆسای سینگاپور درەکرا، کە بریتییە لە چوار خاڵی کە وشنتۆن و پیونگیانگ قائیل بوون بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بە دەستهێنانی ئاشتی لە نیمچە دورگەی کۆریا، دووپاتکردنەوەی بەڵێنەکانی کۆریای باکور بۆ بەتەواوەتی داماڵینی چەکی ناوکی و بڕیاردان لەسەر چاککردنەوە و گێڕانەوەی پاشماوەکانی زیندانیانی جەنگی شەڕی کۆریا.

بەڵام هیچ وردەکاریەکی لەسەر ئەوە تێدا نەبوو کە پێویستە کۆریای باکور هەنگاو بنێت بۆ باشکردنی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکە.

کوینتانا گوتیشی ئەو ڕەشەی بەهۆی کۆبونەوەکە دروست بووە دەبێت مەسەلەی مافەکانی مرۆڤ ل کۆریای باکور بهێنێتە بەرباس.

ئەو گوتی " ئەمە کاتیەتی . ئێستا ڕێبەرایەتی کۆریای باکور و حکومەتەکەی دەخوازێت وڵاتەکەی ئاسایی بکاتەوە، دەخوازێت ببێت بە ئەندامێکی ڕێزلێگیراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. جا دەبێت هەڵوێستی خۆیان لەسەر مافەکانی مرۆڤ بگۆڕن و دەست بکەن بە پرۆسەی دیالۆگ و تواوتوێکردن."

XS
SM
MD
LG