بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژنامەوانی پـێویستە لە شاری نیویۆرک و شاری ناشڤیل و ناوەندی ویلایەتی کالیفۆرنیا.
پـێویستە ئەو ڕۆژنامەوانانە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بزانن و بتوانن لە بواری کاری تەلەفیزیۆنی کاربکەن و خۆیان یان هاوکارێکیان شارەزایی هەبێت لە کامێرا و وێنەگرتن و ئامادەکردنی ڕاپـۆرتی ڤیدیۆیی.
تکایە ئەگەر ئەو توانایانەت هەیە و خوازیاربێت لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا کاربکەیت سیڤی خۆت بۆ ئەم ئیمەیڵە ڕەوانەبکە: fjawhary@voanews.com
تێبینی: هەتا 22 ی مانگی شەش سیڤیـیەکان وەردەگیرێن.