Accessibility links

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەکات هەڵبژاردنەکان دووبارە ئەنجام بدرێنەوە


سەرۆکی ئەنجومەنی عێراق سەلیم ئەلجبوری
سەرۆکی ئەنجومەنی عێراق سەلیم ئەلجبوری

سەرۆکی ئەنجومەنی عێراق سەلیم ئەلجبوری داوای کرد هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان عێراق دووبارە ئەنجام بدرێنەوە ئەوەی لە دوانزەی مانگی پێنجدا بەڕێوەچوو، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ئاگرێکی گەورە کەوتەوە لە یەکێک لە کۆگاکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندا کە تایبەت بوو بە پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان.

ئەم سندووقانەش لەنێو ئەوانەدا بوون کە پێویستە دووبارە بە دەست بژمێردرێنەوە لەچوارچێوەی یاسایەکدا کە پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردووە.

جبوری لە بەیاننامەیەکدا وتی " تاوانی سوتاندنی کۆگا تایبەتەکانی سندووقەکانی دەنگدان لە ناوچەی ڕەسافە کارێکی ئەنقەست بووە، ئەو تاوانەی کە پلانی بۆ دانراوە ئامانج لێی شاردنەوەی ئەو ساختەکارییانەیە کە ئەنجامدراون و هەڵخەڵەتاندنی گەلی عێراق و گۆڕینی ئیرادە و هەڵبژاردنی گەلەکەیە."

جبوری کە لە هەڵبژاردنەکاندا کورسییەکەی پەرلەمانی لەدەستدا وتی " داوا دەکەین هەڵبژاردنەکان دووبارە ئەنجام بدرێنەوە دوای ئەوەی سەلمێندرا کە یاریکراوە بە ئەنجامەکان وئیرادەی گەلی عێراق بە ئەنقەست و بەشێوەیەکی مەترسیدار ساختەکراوە و دەبێت لێپێچینەوە بکرێت لەو لایەنانەی کە بەشدار بوون لە ساختەکاری و تێکدانەکاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG