Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەگاتە سینگافور بۆ کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور


سەرۆک دانۆڵد ترامپ گەیشتە سینگافور بۆ کۆبونەوەکەی کە بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور کیم جون ئوندا بیکات. ئەو کۆبونەوەیەی کە ڕێبەری ئەمەریکا دەڵێت گەشبینە بەرامبەری.

پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە سینگافور لەلایەن وەزیری دەرەوەی سینگافور ڤیڤیان بالاکریشنانەوە پێشوازی لێکرا.

کاتێک لەلایەن پەیامنێرانەوە پرسیاری لەسەر پێشبینیەکانی بۆ کۆبونەوەکە لێکرا، سەرۆک ترامپ گوتی هەستێکی باشی هەیە.

بەر لەوەی بگات سەرۆک ترامپ دانی بەوەدانا بەرەو ناوچەیەکی ئاشکرانەکراو دەڕوات بۆ کۆبونەوەکەی ڕۆژی سێشەممە.

لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکا بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ ئاسیا لە کەنەداوە کە لەوێش بەشداری کۆبونەوەی گروپی 7 ی کرد، سەرۆک ترامپ گوتی هەستێکی باشی هەیە لە سەر کۆبونەوەی بێپێشینیەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور.

سەرۆک ترامپ گوتیشی لەو بڕوایەدایە کیم، کە نیوەی تەمەنی سەرۆک ترامپی هەیە، هەوڵ دەدات شتێکی باش بکات بۆ خەڵکی خۆی. بەڵام گوتیشی کیم ئەم دەرفەتە نایەتەوە بەر دەمی ئەگەر وتووێژەکان بە باشی بەڕێوە نەچن.

XS
SM
MD
LG