Accessibility links

ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە کۆگاکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەوێتەوە


ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە کۆگاکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەوێتەوە

میدیا عێراقیه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌یه‌كێک له‌ كۆگاكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان كه‌وته‌وه‌. به‌پێی هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه‌ تێكڕایی سندوقه‌كانی ده‌نگدان سوتاون.

سەعد مەعن وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند تا ئێستاش ئاگرەکە‌ به‌رده‌وامه‌ ئه‌گه‌رچی تیمه‌كان له ‌هەو‌ڵی به‌رده‌وامدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی.

ناوبراو گویشی "ئێستا نازانرێت هۆكاری ئه‌و ئاگرە چیه‌ ئێشتا هێزه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌ی تاوان و هه‌واڵگری له‌وێن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری ئه‌و ئاگره‌ پشت به‌خوا له‌ دوو بۆ سێ کاتژمێری تر هۆكاره‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یەنین."

بەڕێز مەعن لە لێدوانەکەیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن گوتیشی "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت ڕاست نیه‌ هه‌موو سندوقه‌كان نه‌سوتاون به‌شێک له‌سندوقه‌كان و به‌ڵگه‌ و ئامێری كۆمسیۆن له‌و كۆگایه‌ سوتاوە."

هه‌روه‌ها سۆمه‌ریه‌نیوز له‌زاری په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌ بڵاوی كردوه‌وه‌؛ ئاگره‌كه‌ به‌شێوازی ئه‌نقه‌ست بووه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی هێز بنه‌رێت بۆ پارێزگاری كردن له‌ كۆگاكان و سندوقه‌كانی دیكه‌ كه‌ماون.

XS
SM
MD
LG