Accessibility links

ترامپ لە ڕاگەیاندنی هاوبەشی گروپی 7 دەکشێتەوەو هێرش دەکاتە سەر سەرۆک وەزیری کەنەدا


وا پیدەچێت کە کۆبونەوەی لوتکەیی گروپی7 گرژیەکانی لە سەر هەڕەشەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ی تێپەڕاندبێت لەمەڕ جەنگی بازرگانی کە هاندەرەکەی سەپاندنی باجی گومرگیە، هەتا ئەودەمەی سەرۆکی هزر ناجێگیری ئەمەریکایی پاشەکشێی لە راگەیاندنێکی هاوبەش کرد، هاوکاتی ئەوەی ئاماژە بە ڕاگەیاندنی ناڕاست لە لایەن سەرۆک وەزیرانی کەنەداوە جەستن تڕودۆ وە دەدات.

ئەمە یەکەم جار بوو بەم شێوەی هێرش بکاتە سەر ئەو ڕێبەری وڵاتی هاوپەیمان و دراوسێی ئەمەریکا.

ترامپ بە ڕێگاوە بوو بۆ سینگافور بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبونەوە مێژوویەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور کیم جون ئون کاتێک ڕۆژی شەممە دوو تویتی بڵاو کردەوە و تیایدا ڕەخنەی توندی لە میوانداری کۆبونەوەی گروپی 7 گرت و پاشە کشێی کرد لەو تۆنی پۆزیتیڤانەی کە لە کۆبونەوە دوو ڕۆژیەکەیدا هەیبوو. چەند کاتژمێرێک پێش ئەوە ترودۆ بە پەیامنیرانی ڕاگەیاندبوو هەر حەوت ڕێبەرەکە پێکەوە کۆکن لەسەر مۆرکردنی ڕاگەیاندنەکە.

تڕودۆ گوتی ئەو دووپاتی کردۆتەوە بۆ سەرۆک ترامپ کە باجی گومرک زیان بە کۆمپانیاکان و کارکەرەکانی هەردوولای سنوری نێوان کەنەدا و ئەمەریکا دەگەیەنێت. ئەو گوتی هیچ هەنگاوێکی تۆلەکردنەوە بە دوور نازانم و گوتیشی " ئەمە شتێک نییە من بمەوێت ئەنجامی بدەم، بەڵام بە دووریشی نازان چونکە هەمیشە بەرگری لە کارکەرانی کەنەدا و بەرژەوەندی کەنەدییەکان دەکەم."

تڕودۆ گوتی " ئێمەی کەنەدی بەڕەوشتین، ئێمە گونجاوین، بەڵام لە هەمانکاتدا وەلاوە نانرێین." تڕودۆ گوتیشی هەر 7 ڕێبەرەکە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ مۆرکردنی ڕاگەیاندنەکە سەرەڕای مشتومڕێکی زۆر توند لەسەر بازرگانی بە تایبەتی لەسەر باجی گومرکی ئەمەریکا.

پاشان ترامپ لە تویتەکەیدا ڕایگەیاند" بە پێی ڕاگەیاندنە نادروستەکەی جەستن لە کۆنفرانسەر ڕۆژنامەوانیەکەی، و ئەو ڕاستیەی کە کەنەدا باجێکی زۆری گومرک لە جوتیار، کارکەر و کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان وەردەگرێت، من بە نوێنەری ئەمەریکام گوتووە پشتیوانی لە ڕاگەیاندنەکە نەکات لە کاتێکدا ئێمەش بە باجەکانی گومرکدا دەچینەوە."

XS
SM
MD
LG