Accessibility links

سەرۆکی کۆریای باکور دەگاتە سینگافور بۆ کۆبونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک ترامپ


ڕێبەری کۆریای باکور کیم جون ئون ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە سینگافور بەر لە کاتی دیاریکراو بۆ کۆبونەوە چاوەڕوان کراوە مێژوویەکەی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان لەسەر چەکەکانی کۆریای باکور.

ئەو فڕۆکەیەی کە کیمی تێدا بوو پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە هاوکاتی توندکردنێکی زۆری باری ئاسایش گەیشت. پاش تەوقە کردن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سینگافور، کیم بە لیمۆزینێک بە دوو ئاڵای گەورەی کۆریای باکورەوە و کە دوریشی بە ئۆتۆمبێلی تری ڕەش و شوشە تاریک دەوری گیرابوو برا بۆ ئوتێلی سان ڕایگس کە یەکێکە لە ئوتێلە گرانبەهاکان. بڕیارە سەرۆک ترامپیش درەنگانێکی شەوی یەکشەممە بگات.

ئێوارەی ڕۆژی یەشممەش کیم لەگەڵ سەرۆک وەزیری سینگافور لیی سینگ لونگ کۆبۆبوە. بە ڕێگای وەرگێڕێک کیم بە لی گوت " هەمو جیهان دەڕوانێتە ئەم کۆبونەوە مێژوییەی نێوان کۆریای باکور و ئەمەریکا و سوپاسی هەوڵەکانی تۆ دەکەم، کە ئێمە توانیمان ئامادەکارییەکان بۆ ئەم کۆبونەوە مێژوییە تەواو بکەین."

XS
SM
MD
LG