Accessibility links

دڵزار عارف: تورکیا دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت کێشەی کورد لاواز بکات


Dlzar Arif

وەکو باس دەکرێت بەزاندنی سنوورەکان لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە لە زۆر رووەوە لە لایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان نگرانیەکی زۆری درووستکردووە. تورکیا گوایە بە بەهانەی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ناوچانەدا، چەندین کم هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان. ئاخۆ چما تورکیا لە بەری سنووری خۆیەوە رێگا لە شەرکەرانی پەکەکە ناگرێ لە جیاتی پێشێلیکردن لە سەروەری وڵاتێکی تر.

دڵزار عارف رۆژنامەنووس وە ئەندامی بەرەی بەرەنگاری دژ بە هاتنی سوپای تورکیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەیەکی زۆر ناخۆشیان لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەی بەشێک لە کوردستانیان کەوتووەتە بەردەست، تورکیا بە تاێبەت رۆڵیکی هەرە بەد دەبینی وە ئەوێت بە هەر شێوەیەک بێت ( ستاتۆێ statute) هەرێمی کوردستان لە زۆر رووەوە لاواز بکات، تورکیا ئەمرۆ لە رێزی پێشەوەدایە لە دوژمنایەتیکردنی هەموو دەنگێکی کورد وە لە دوژمنایەتیکردنی هەموو شتێک کە درووست ببێت بە ناوی ستاتویەکی کوردی ".

کاک دڵزار هەر وەها دەڵێت " تورکیا زۆر گوێ بەوە نادات کێ دەسەڵاتدارە، کێ دەسەڵاتدار نییە، ئەو دەیەوێ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیبە بەهانەی لێدان لە پارتی کرێکارانی کوردستان بەفراوانتر بکاتەوە، تورکیا هەر ئێستا نییە، بەڵکو لە ساڵی 1994 لە ناوچەی بادینان بنکە و بارەگای لەشکەری هەیە، هەر بۆیە ئەو نگرانیە گەورەیە لاێ هاووڵاتیانی هەرێم، میدیاکان، رێکخراوەکانی سڤیل و پارتەکان درووست بوە، چونکە هەست بە مەترسیەکی گەورە دەکەن، هەر چۆن لە پێشدا لە رووێ کەلتوری و ئابوریەوە کاریگەریەکی زۆری دانابوو، ئێستاش دەیەوی راستەوخۆ لە رێگاێ لەشکەریەوە بەشێک لەو لایەنانەی هەرێمی کوردستان بەرەو لای خۆێ رابکێشی ".

کاک دڵزار دەشڵێت " تورکیا دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت کێشەی کورد لاواز بکات، مەبەستی تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان نییە، پارتی کرێکارانی کوردستان ئامرازێکە بۆ ئامانجە گەورەکەی کە ئەوەش کوردایەتیە، بۆ تورکیا ناچێت لە دەریای ڕەشەوە شەری پارتی کرێکارانی کوردستان بکات و دێت لێرە بە بەهانەی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە سنووری هەرێمی کوردستان ببەزێنێ ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:29 0:00

XS
SM
MD
LG