Accessibility links

شاندێکی ئەمەریکا لە کۆریای باکوورە بۆ ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی نێوان ترامپ و کیم


ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست دەڵێت گروپێکی کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە چوونە بۆ کۆریای باکوور بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ کۆبونەوەی نێوان سەرۆک دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جون ئون.

ئەو ڕۆژنامەیە لە زاری کەسێکی شارەزا لە وتووێژەکانەوە دەڵێت، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە کۆریای باشوور سونگ کیم لە پۆستەکەی ئێستای لە فلپین لادراوەو ڕێبەرایەتی ئەو ئامادەکارییانە دەکات.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئامادەکارییەکان بۆ کۆبونەوەکەی 12 ی مانگی 6 ل سینگافور هێشتا بەردەوامن و کار لەسەر وردەکارییەکانی دەکرێت.

سەرۆک ترامپ گوتی " وتووێژەکان زۆ زۆر بەباشی بەڕێوە دەچن".

XS
SM
MD
LG