Accessibility links

قەتەر هەمو بەرهەمەکانی ئەو چوار وڵاتە قەدەغە دەکات کە سزایان خستە سەری


قەتەر دەڵێت بەرهەمەکانی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، عەرەبستانی سعودیە، میسر و بەحرەین قەدەغە دەکات، نزیکەی ساڵێک پاش ئەوەی ئەو وڵاتانە سزایان خستە سەر دۆحاو تاوانباریان کرد بە پشتیوانی کردن لە تیرۆرسم.

ئەو چوار وڵاتە لە مانگی 6 ی ڕابوردوو هەمو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەردا بڕی. قەتەر کە زۆربەی بەرهەموکانی خۆراکی بە ڕێگەی سنوری عەرەبستانی سعودیەدا بۆ دەهات نکوڵی لەو تاوانە کرد کە خرایە پاڵی.

لە سەرەتاوە پشێوی و ئاڵۆزییەکی زۆر دروست بوو بەڵام پاشان ئاسایی بۆوە لە کاتێکدا دۆحا سەرچاوەی تری بۆ هێنانی بەرهەمەکان دۆزیوە ئەویش وڵاتانی وەکو تورکیا و ڕێگەیەکی نوێی بۆ کەشتییەکانی دۆزییەوە وەکو عەمان. و ئێستا قەتەر دەستیکردووە بە هەنگاوێکی نوێی بۆ بەرهەمی خۆماڵی.

گوتەبێژێکی حکومەتی قەتەر بەبێ ئەوەی وردەکاری بدات ڕایگەیاند هەمو بەرهەمەکانی کە دێنە ناو وڵاتەکەوە بە پشکنینی تەواودا تێدەپەڕن. ئەو وردەکاری نەدا لەسەر کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخەکان بەهۆی ئەم بڕیارە.

XS
SM
MD
LG