Accessibility links

هاووڵاتییەکی ئەمەریکایی پاش بەسەربردنی دوو ساڵ لە زیندانی ڤینزوێلا دەگەڕێتەوە وڵات


جاشوا هاڵت، کە لە ساڵی 2016 بە مەبەستی هاوسەرگیری کردن لەگەڵ ژنێکی ئیسپانی لە یوتاوە چوو بۆ ڤێنزوێلا بەڵام دەستبەجێ دەستگیر کراو پاشان بە سیخوڕی سەرەکی سی ئای ئەی لە ئەمەریکای لاتین لەقەڵەم درا. ڕۆژی شەممە لەلایەن حکومەتەکەی مادۆرۆی دژە ئەمەریکا ئازاد کرا. ئەو دەڵێت ئەو زۆر خۆشحاڵ و سوپاسگوزارە بۆ ئازاد کردنەکەی.

هاڵت و هاوسەرەکەی تەمارا کالینۆ، ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەیشنە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی داڵاسی واشنتۆن لەلایەن خێزانە چاو بەگریانەکەیەوە پێشوازی کرا. چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لێکردن.

هاڵت لە کاتێکدا لە ئۆفیسی سەرۆک ترامپ شانبەشانی سەرۆکی ئەمەریکا دانیشتبوو گوتی " ئەم دوو ساڵە دوو ساڵی زۆر زۆر سەختی ژیانی بوون." ئەو گوتیشی زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەو کارانەی بۆتان کردووم.

دیکی جاشوا، لۆری هاڵت سوپاسی سەرۆک ترامپ و یاسادانەرانی کرد بۆ گەڕانەوەی کوڕەکەی بە سەلامەتی و هەروەها سوپاسی سەرۆک مادۆرۆشی کرد بۆ ئازادکردنی.

ئازادکردنی جاشوا ڕۆژێک پاش کۆبونەوەیەکی چاوەڕوان نەکراوی سیناتۆر بۆب کرۆکەری کۆماری نوێنەری تێنسی بوو لەگەڵ سەرۆکی ڤێنزویلا نیکۆلاس مادۆرا لە کەراکاس.

XS
SM
MD
LG