Accessibility links

کوژرانی 4 سەربازی ڕوسیایی لە سوریا


Syria

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لە میانەی پێکدادانێکدا لەگەڵ "تیرۆرستان" لە ڕۆژهەڵاتی سوریا چوار سەربازی ڕوسیایی کوژراون و چەند سەربازی تریش بریندار بوون.

سەربازانی ڕوسیا، سوریا و چەکدارانی سەر بە حکومەتی سوریا شەڕی دژ بە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامییان لە ڕۆژهەڵاتی دێرئەلزور دەکرد کە ئەو توندڕەوانە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا لەو ناوچەیە دەستیان کردۆتەوە بە هێرشەکانیان دژ بە هێزەکانی حکومەت و هاوپەیمانەکانیان.

لەشکری ڕوسیا دەڵێت ئەوانەی کە کوژراون ڕاوێژکاری ئاسایشی بوون و لەگەڵ یەکەی سەربازی سوریا لە دێرئەلزوور کاریان دەکرد.

لە بەیاننامەیەکی کە لەلایەن ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕوسیایی بڵاو کراوەتەوە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەڵێت " دوو ڕاوێژکاری لەشکری ڕوسیایی هەر لەوێ کوژران و پێنجی تریش بریدنار بوون کە دووانیان پاشان لە نەخۆشخانەیەکی لەشکری ڕوسیایی گیانیان لە دەستدا."

وەزارەتەکە دەڵێت لەو شەڕەدا 43 چەکداری تونڕەو کوژران.

XS
SM
MD
LG