Accessibility links

کۆریای باشوور دەڵێت باکوور ئامادەیە بۆ کۆبونەوەو بە تەواوەتی چەکداماڵین


سەرۆکی کۆریای باشوور موون ژێ ئێن ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جون ئون جارێکی تر بەڵێنەکانی بۆ بە تەواوەتی چەکداماڵینی نیمچە دوورگەی کۆریا نوێ کردۆتەوە و گوتی بەردەوامە لەسەر بەرنامەداڕشتن بۆ کۆبونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ.

لە واشنتۆنیش سەرۆکی ئەمەریکا، ئاماژەی بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ ئەو کۆبونەوەیەی کە بڕیارە لە 12 ی مانگی 6 لەنێوان ترامپ و کیم ئەنجام بدرێت، سەرەڕاسی ئەوەی کە هەفتەی ڕابوردوو کۆبونەوەکەی داوای هەڵوەشاندنەوەی کرد.

سەرۆکی کۆریای باشوور موون ژێ ئین گوتیشی لە میانەی کۆبونەوەکەی ڕۆژی شەممەی هەردوو کۆریادا داوای لە کیم جون ئونی ڕێبەری کۆریای باکوور کردووە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکات بە واشنتۆنەوە بۆ ڕزگارکردنی کۆبوونەوەکەی بڕیار بوو 12 ی مانگی شەش.

سەرۆک موون لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی، ڕۆژمی یەکشەممە لە سیئۆڵ گوتی " من جەختم لەوە کردەوە کە پێویستە هەردوولا پەیوەندی ڕاستەوخۆ پێکەوە بکەن لە پێناو دوورخستنەوەی هەر بەهەڵە لێکتێگەیشتنێکدا."

پاش ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک ترامپ کۆبونەوە چاوەڕوان کراوەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور لە سینگافورا ڕەتکردەوە، کۆریای باکور داوای کۆبونەوەیەکی لە نێوان سەرۆکی کۆریای باکوور کیم و سەرۆکی کۆریای باشور موون کرد. سەرۆک ترامپ گوتی بڕیارەکەی لەسەر بنەیای ئەو ئەو توڕە بوون و دژایەتیکردنە ئاشکرایەی کاربەدەستانی کۆریای باکوور بوو کە بەمدواییانە هەیانبوو لەسەر داوای ئەمەریکا بۆ ئەوەی کۆریای باکوور هاوشێوەی لیبیا چەکەکانی لەناوببات.

کۆریای باکوور بەوشێوە چەکداماڵینە خێرایە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی حکومەتەکەی کیم دەزانێ، چونکە سەرۆکی لیبیا مۆعەمەر قەزافیش پاشان دەرکراو کوژرا هەر لەلایەن خەڵکەکەی خۆیەوە.

پیونگیانگ داوای پرۆسەیەکی جیاواز دەکات کە بەشێکی نیگەرانییەکانی چەکی ناوکی تێدا چارەسەربکرێت و چەکداماڵینی تەواو هەتا ئەو کاتەی داواکاریەکانی ئاسایشی باکوور جێبەجێ نەکرێت دووابخرێت.

XS
SM
MD
LG