Accessibility links

ڕەوشی تەندروستی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی باش نییە


کاربەدەستانی فەلەستینی ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی مەحمود عەباس لە نەخۆشخانەیەکی کەناری ڕۆژئاوا ماوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە زانیاری جۆراوجۆر لەسەر ڕەوشی تەندروستی ئەو ڕێبەرە بڵاو کراوەتەوە.

ئەمە سێهەمین جارە عەباسی تەمەن 82 ساڵان لەم هەفتەیەدا ببرێتە نەخۆشخانە. ڕۆژی سێشەممە نەشتەرگەرییەکی بچووکی گوێچکەی بۆ کرا و پاشان شەوی شەممەش لەسەر یەکشەممەش برایەوە نەخۆشخانە.

کاربەدەستێکی فەلەستینی ڕایگەیاندند بەڕێز عەباس لە ڕۆژی یەکشەممەش بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو نەشتەرگەرییە گەڕاوەتەوە نوخۆشخانە. ئەو گوتیشی ئەو ڕێبەرەی فەلەستینیەکان پلەی گەرمی لەشی بەرز بووە بۆیە پزشکەکان پێیان باش بووە لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.

هەرچەندە سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئەلئیستیشاری ڕامەڵاوە ڕایگەیاند تێکچوونی تەندروستی پەیوەندی بە نەشتەرگەرییەکەی گوێچکەیەوە نییە.

ئەو سەرچاوەیەی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی " ئەو سەرۆکە هەتا سبەینێ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە. و دەرمانی دژە هەوکردنی پێ دەدرێت بەهۆی هەوکردنی سینگی."

XS
SM
MD
LG