Accessibility links

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و چین قائیل بوون بە هەنگاونان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو کورتهێنانی بازرگانی زۆری ئەمەریکا بەرامبەر بە چین کەم بکەنەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی ترامپ سەرکەوتوو نەبوو لەوەی کە بتوانێت چینییەکان پەیمان لەسەر ژمارەیەکی دیاریکراوە بدەن.

ئەو وتووێژانەی کە ڕۆژی پێنجشەممە دەستیانپێکر و لە ڕۆژی شەممە بە بەیاننامەی هاوبەش کۆتاییهات، هێشتا ڕەنگە یارمەتیدەربووبن بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان هەر هیچ نەبێت بە بەشێوەکی کەم لە نێوان ئەو دوو زلهێزە ئابورییەی جیهاندا. لەم چەند مانگەی دواییدا هەردوو وڵاتە هەڕەشەی دانانی باجی زیاتریان لەسەر کاڵاکانی یەکتر دەدا.

لە بەیاننامەکەدا بێژینگ پەیمان دەدات، بە شێوەیەکی بەرچاو کڕینی بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریەیکانی ئەمەریکا زیادبکات، و گوتی ئەو زیاد کردنەش دەبێتە هۆی گەشەسەندنی پڕکردنەویە پێداویستیەکانی خەڵکی چین و زیادکردنی گەشەسەندنی بازرگانی ئاست بەرز. هەردوو وڵات کۆکیش بوون لەسەر بەرەوپێشبردنی هەناردەی کشتوکاڵی و وزەی ئەمەریکا و هەوڵی زیاتر بۆ پەرەپێدانی بازرگانی بەرهەمە دەستکردەکان و خزمەتگوزارییەکان.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند تیمێکی شارەزا دەنێرێت بۆ چین تا لەسەر وردەکارییەکان کار بکەن.

XS
SM
MD
LG