Accessibility links

هەڵبژاردن لە ڤێنزوێلا


سەرۆکی ڤێنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ هەوڵی بەدەستهێنانی خوڵێکی تری شەش ساڵی دەدات لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بایکۆت کراوەو بە هەوڵی پاشاگەردانی دیکتاتۆرێک ناودێر کراوەو و لەلایەن بەشێکی زۆری کۆمەڵگەی نێونەتەوەیشەوە شەرمەزار کراوە.

مادۆرۆی تەمەن 55 ساڵان، شۆفێری پاس لە ڕابوردوودا، چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنەکە بباتەوە سەرەڕای قوڵبوونەوەی ئەو قەیرانانەی کە خۆراکی کەم کردۆتەوە لەو وڵاتەی کە سەرچاوەیەکی مەزنی نەوتە.

شارەوانی پێشوو هێنری فالکۆن بەرهەڵستی سەرەکی مادۆرۆیە، بەڵام دەرفەتەکانی کەمبۆتەوە بەهۆی کاندیدێکی تری دژە مادۆرۆ خافیار بەرتۆچی.

سەرکەوتنی مادۆرۆ ڕەنگە ببێتە هۆی سزادی زایتر لە ناویاندا سزای نەوت لەلایەن حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە و ڕەخنەی زیاتری یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەمەریکای لاتین.

مادۆرۆ کە خۆی بە کوڕی هۆگۆ چاوێز دەزانێت، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەو شەڕی دژ بە پلانی " ئەمەریکای ئمپریالیزم" دەکات بۆ لەناوبردنی سۆشیالیزم و دەستگرتن بەسەر سامانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیک.

ڕۆژی هەینی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ هاوپەیمانی سەرەکی مادۆرۆی کردە ناو لیستی ئەو کاربدەستانەی کە سزای دارایی خراوەتە سەریان. بەڕێوەبەری پارتی سۆشیالست دیۆسدادۆ جابەللۆی بە قاچاخچێتی بەنگ و موخەدەرات تاوانبار کرد.

XS
SM
MD
LG