Accessibility links

ڕێکخراوی چاودێری شەڕی سوریا دەڵێت یاخیبوان کۆتاییان بە شەڕ لە باشوری دیمەشق هێناوە، میدیای دەوڵەتیش نکوڵی دەکات


چاودێرێکی شەڕ دەڵێت ڕۆژی یەکشەممە پاسەکان چەکدارانی داعشیان لە ناوچەیەکی باشوری دیمەشق گواستۆتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێککەوتنی کشانەوەیان لەگەڵدا کراوە، هەرچەندە میدیای دەوڵەتی سوریا نکوڵی دەکات و دەڵێت لەشکری سوریا شەڕی کردووە بۆ لەناوبردنی ئەو چەکدارانە.

گێڕانەوەی ئەو ناوچەیەی باشوری دیمەشق وەرچەرخانێکی ترە لە هەوڵەکانی شەڕی سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد.

ئەو ناوچانەی کە سنوری عێراق ، تورکیا و ئوردن پێکەوە گرێ دەکات هێشتا لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتە.

هێزەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانەکانی لەو کاتەوەی سەرهەڵداوانیان لە غۆتەی ڕۆژهەڵات شکستپێداوە شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی دەستبگرنەوە بەسەر ناوچەکانی باشوری دیمەشق.

لە ڕووماڵێکی ڕاستەوخۆی کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریادا پەیامنێرەکە گوتی، ئۆپەراسیۆنەکانی لەشکری سوریا لە هەجار ئەلئەسوەد نزیکە لە کۆتییەوە و هێڵی یاخیبووان گەیشتۆتە ڕووخان لە کاتێکدا دووکەڵ لە پشتییوە دەرچووبوو.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا پێشتر ڕایگەیاند پاسەکان پاش نیوەشەو چوونەتە ناوچەکەوە بۆئەوەی چەکدارەکان و خێزانەکانیان دەربکەن. ئەوان بەرەو ناوچەی بەدیعەی سوریا ڕۆشتوون.

XS
SM
MD
LG