Accessibility links

ئامادەکارییەکان بۆ کۆبونەوەی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکور


ڕێبەرانی ئەمەریکا و کۆریای باشور ڕۆژی یەکشەممە تاووتوێی ڕێگاکان دەکەن بۆ ئامادەکارییەکانی شیانی کۆبونەوەی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکور.

لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی 20 خولەکیدا، موون ژێ ئین و سەرۆک دانۆڵد ترامپ بۆچوونەکانیان ئاڵوگۆڕکرد لەسەر ئەوەی چۆن بتوانن بە باشترین شێوەیە ئەو کۆبوونەوە مێژوویەی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆکی کۆریای باکور کیم جۆنگ ئون ئەنجام بدەن کە بڕیارە لە 12 ی مانگی 6 لە سینگافور ئەنجام بدرێت. ئەم کۆبونەوەی مانگی شەش یەکەم کۆبوونەوەی نێوان ڕێبەرانی ئەم دوو وڵاتە دەبێت.

یۆن یۆنگ چان ڕاوێژکاری باڵایی سەرۆک موون لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە " هەردوو ڕێبەر بووچوونەکانی خۆیان گوت لەسەر چەندین کرداری کە بەمدواییانە لەلایەن کۆریای باکورەوە ئەنجام دراوە.

بڕیارە سەرۆک ترامپ و سەرۆک موون ڕۆژی سێشەممە لە واشنتۆن کۆببنەوە.

کۆریای باکور هەفتەی ڕابوردوو هەڕەشەی کشانەوەی لەو کۆبونەوەیە کرد بەهۆی مانۆڕی هاوبەشی لەشکری نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکور. ئەو مانۆڕەی بە ڕاهێنان بۆ داگیرکردن ناودێر کرد.

بێجگە لەمانەش ڕێکخراوی خاچی سوری باکور ئێستا داوای گەڕانەوەی ئەو 12 کارەمەندی ڕێستورانتانەی کۆریای باکور دەکاتەوە کە لە ساڵی 2016 وە لە باشور دەژین. باکور دەڵێت گێڕانەوەی ئەو ژنانە گوزارشت لە خواستی باشور دەکات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ باکوردا.

کۆریای باکور باشور تاوانبار دەکات بە ڕفاندنی ئەم ژنانە. کۆریای باشور چەند جارێک گوتویەتییەوە ئەمانە ئازادن و خۆیان لەوێ نیشتەجێ بوون.

XS
SM
MD
LG