Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە ئەفغانستان دەیان کەس دەبنە قوربانی


کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن ژمارەیەک چەکدار، لە ناویاندا هێرشبەری خۆکوژیش هوروژمیان بردۆتە سەر باڵەخانەیەکی حکومی لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی نانگەرهار و برەلایەنی کەم 9 کەس کوژراون و 39 کەسیش بریندار بوون.

گوتەبێژێکی حکومەت بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەم هێرشەی جەلالئابادی پایتەختی هەرێمەکە کە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕوویدا بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو دەستیپێکرد لە دەروازەی چوونە ژورەوەی ئۆفیسی دارایی هەرێمی.

عەتاوڵا خوگیانی ڕایگەیاند دوابەدوای ئەو تەقینەوە گەورەیە چەند هێرشبەرێک چوونە ناو باڵەخانەکەوە.

هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانی دەستبەجێ لەگەڵ هێرشبەرەکاندا ڕووبەڕوو بوونەوە. کاربەدەستانی نەوخۆشخانە دەڵێن خەڵکی سڤیل و پۆلیسیش لە نێوا کوژراو بریندارەکاندا بوون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی ڕووداوەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ. یاخی بوانی تالیبان و کەسانی سەر بە داعش لەم جۆرە کارانەیان پێشتر لە نارنگەرهاری سەر سنوری پاکستان ئەنجام داوە.

XS
SM
MD
LG