Accessibility links

ئامادەکارییەکان بۆ مەڕاسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئورشەلیم


ئیسرائیل خۆ بۆ ژمارەیەک فیستیڤاڵ لە ڕۆژی یەکشەممە ئامادە دەکات بەبۆنەی کردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێی ئەمەریکا لە ئورشەلیم، ئەو هەنگاوەی کە بۆتە هۆی توڕە کردنی خۆپیشاندەرە فەلەستینیەکان و زیاد بوونی مەترسی توندوتیژی لە داهاتوودا.

لە کاتێکدا ئیسرائیل بۆنەی ڕۆژی ئورشەلیم دەگێڕێت یادی 51 ساڵەی کە پێی دەڵێت یەکگرتنەوەی شارەکە، لە پاش شەڕی 1967، هەروەها ئامادەکارییەکان دەکات بۆ ڕێوڕەسمی ڕۆژی دووشەممە بەبۆنەی باڵیۆزخانەکەوە. ئەندامانی شاندی سەرۆک ترامپ بە ڕێبەرایەتی ئیڤانکا ترامپی کچی، ڕاوێژکاری باڵای و زاوای سەرۆک ترامپ جێرد کوشنەر و وەزیری خەزێنە ستیڤن منوچن ئامادەی دەبن.

چاوەڕوان دەکرێت دەیان دیپلۆماتی بیانی لێبێت هەرچەندە ژمارەیەکی زۆری باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئەوروپا کە دژی ئەو هەنگاوەن ناڕۆن.

XS
SM
MD
LG