Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکانی ئیندۆنسیا دەگرێتە ئەستۆ


ئاژانسی ئەعماقی سەر بە داعش بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک ڕادەگەیەنێت داعش هێرشە خۆکوژییەکانی ڕۆژی یەکشەممەی بۆ سەر سێ کڵێسا لە شاری سورابایای ئیندۆنسیا ئەنجام داوە. لەو هێرشانەدا 11 کەس کوژراون.

لە ڕاگەیاندنەکەی داعشدا هاتووە " سێ شەهید هێرشیان ئەنجام داوەو بەلایەنی کەم 11 کەسیان کوشتووە و 41 کەسی تریش بریندار بوون کە بریتی بوون لە پاسەوانەکانی کڵێساکان و کرستیانەکانی شاری سورابایای ڕۆژهەڵاتی هەرێمی جاڤای ئیندۆنیسا."

XS
SM
MD
LG