Accessibility links

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان؛ دوانزه‌ هه‌زار چاودێری بیانی و ناوخۆیی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن

وێنه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی-سه‌د مه‌تری -هه‌ولێر- فۆتۆ ؛VOA تایبه‌ت

له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دوو هه‌زار چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ هه‌زار چاودێری ناوخۆیی،چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش ده‌ڵێت،سیستمی ده‌نگدان و شێوازه‌كه‌ی به‌جۆرێكه‌ كه‌كه‌س نازانێت كێ و چۆن ده‌نگی داوه‌.

ڕزگار حه‌مه‌ محێدین جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا زانیاری له‌سه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌عیراق و كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی عیراق خسته‌ڕوو و وتی"به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌ ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو، له‌پڕۆسی ده‌نگدانی تایبه‌تدا(٩٤٣) هه‌زار ئه‌ندامی هێزه‌كانی ناوخۆ و به‌رگری عیراقی و له‌كوردستانیش هێزی پێشمه‌رگه‌ مافی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه‌."

وێنه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی-سه‌د مه‌تری -هه‌ولێر- فۆتۆ ؛VOA تایبه‌ت
وێنه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی-سه‌د مه‌تری -هه‌ولێر- فۆتۆ ؛VOA تایبه‌ت

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنكانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ٢١ وڵاتی جۆراو جۆر ١٣٠ بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ په‌نابه‌رانی عیراقی كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌نگدانی په‌نابه‌رانی عیراق له‌و وڵاتانه‌."

وتیشی"چاودێری هه‌موو شوێنه‌كانمان كردووه‌ له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش كاره‌كان به‌باشی ده‌ڕوات تا ئێستا سكاڵا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌به‌غداد چونكه‌ هێشتا چه‌ند سه‌عاتێكه‌ پڕۆسه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و سه‌ره‌تا سكاڵاكه‌ ده‌گاته‌ ئۆفیسه‌كان له‌شاره‌كان."

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ چاودێری ده‌نگدانی هێزه‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ بكرێت و وتی"ئه‌و قسانه‌ هه‌رلایه‌نێك بیكات بۆ خۆی ده‌یكات ده‌نگده‌ر نهێنی پارێزراوه‌ و هیچ كه‌س نازانێت ده‌نگی چۆن و به‌كێ داوه‌ ،، دوو هه‌زار چاودێری بیانی چاودێری هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن وه‌ زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار چاودێری ناوخۆیی، چاودێری پڕۆسی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن."

ئه‌مڕۆ ١٠ی ئایار پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ ناوخۆی عیراق بۆ ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و به‌رگری و پێشمه‌رگه‌، له‌ ٢١ وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش بۆ هاوڵاتیانی په‌نابه‌ری عیراقی به‌ڕێوه‌چوو، وابڕیاره‌ رۆژی ١٢ی ئایار پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی ٣٢٩ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت.

وێنه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی-سه‌د مه‌تری -هه‌ولێر- VOA - تایبه‌ت

XS
SM
MD
LG