Accessibility links

ماکرۆن داوا لە ڕۆحانی دەکات دەست بە ڕێکەوتنە ناوکییەکەوە بگرێت


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی کرد لەگەڵ فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیادا دەست بە بەندەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە بگرێت کە لە ساڵی 2015 دا واژۆ کراوە، ئەمەش سەرەڕای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە.

دوای ڕۆژێک لە کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا ماکرۆن وتی ئامانجی ئەو " پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیە."

دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان ماکرۆن و ڕۆحانی، کۆشکی ئیلیزییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " سەرۆکی فەڕەنسا جەختی لە ئامادەیی فەڕەنسا کردۆتەوە لە بەردەوامبوونی لە کارکردن بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لە هەموو ڕووەکانیەوە."

لەلای خۆشیەوە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بە ماکرۆنی وت ئەوروپا هەلی سنوورداری هەیە بۆ پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا.

ڕۆحانی وتی " بەپێی ڕەوشی ئێستا، ئەوروپا هەلی زۆر سنوورداری لەبەردەمدایە بۆ پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە و دەبێت بەزووترین کات هەڵوێستی خۆی ڕوون بکاتەوە و نیازەکانی ڕابگەیەنێت سەبارەت بە بەرپرسیارێتییەکانی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG