Accessibility links

دڵشاد ڕەشید: دەمانەوێت لەگەڵ لایەنەکانی تر لەسەر مەسەلە ستراتیژییەکان یەکبین


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە، لایەنە سیاسییەکان هەڵمەتەکانیان توند دەکەن بۆ بەربەرەکانی لەسەر 329 کورسی پەرلەمان.

دڵشاد ڕەشید مەلا عەلی سەرکارێز کاندیدی گۆڕان لە سلێمانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باسی لە پرۆگرامی لایەنەکەی خۆی دەکات بۆ پەرلەمانی عێراق و دەڵێت " ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ لایەنەکانی تردا لەسەر مەسەلە ستراتیژیەکان هەمومان یەک بین بۆ ئەوەی بتوانین نەخشە ڕێگایەک دروست بکەین. ئەو جیاوازیانەی هەمانە هەموی بخەینە لاوەو نەخشە ڕێگایە دروست بکەین بۆ کارکردن لەسەر مافە دەستوریەکانمان."

سەبارەت بەوەی کە ژمارەی کورسییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیرە و دەبوایە بایەخی زۆر بە ناوچە جێناکۆکەکان بدرایە بەڵام زیاتر هەڵمەتی کوردەکان لە هەولێر سلێمانی و دهۆک توندە بەڕێز سەرکارێز دەڵێت " بەداخەوە دەبوایە بایەخ زیاتر بە ناوچە جێناکۆکەکان بدرایە کێشەکانی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان هەموی یەکە ململانێی بچووک زۆر گرنگ نییە گرنگ مەسەلەی کوردەو لەوێ مەسەلە خاکیشە." ئەو باس لەو هاوپەیمانییەش دەکات کە لە کەرکوک هەنگاوی بۆ نراوە بە نمونە لیستی هاوبەشی هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی.

دەقی وتووێژەکەی هاوکارمان حەیدەر کەریم لەگەڵ دڵشاد ڕەشید مەلا عەلی سەرکارێز کاندیدی گۆڕان لە سلێمانی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:30 0:00

XS
SM
MD
LG