Accessibility links

پاش نۆ ساڵ بۆ یەکەم جار لوبنانییەکان لە هەڵبژاردنێکی گشتیدا دەنگی خۆیان دەدەن


لوبنانیەکان ڕۆژی یەشەممە لە یەکەم هەڵبژاردنی گشتی لە پاش 9 ساڵ دەنگی خۆیان دا لە کاتێکدا چاوەڕوانیەکی زۆر نییە کە کاربکاتە سەر شێوازی حوکمڕانی وڵاتەکە بەڵام گرنگە بۆ سەقامگیری ئابوری.

شەقامەکانی بەیروت سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە چۆڵ بوون، بەڵام گروپی کەم کەم لە دەوروبەری خوێندنگاکان کۆببونەوە کە وەکو بنکەی دەنگدان بەکار دێن. دیوارەکان بە ئاڵای پارتە سیاسییەکان و وێنەی کاندیدە باڵاکان داپۆشرابوون.

ئەبو سامی تەمەن 40 ساڵان کە کارمەندی شارەوانییە گوتی ئەو وەڕەز بووە لە سیاسەتمەدارە هەمیشەییەکان. ئەو گوتی " ئەمڕۆ من دەموچاوێکی نوێ هەڵدەبژێرم".

لوبنان تا ئەندازەیەک توانیویەتی خۆی لەو ناکۆکیانەی هەرێمەکە بپارێزێت کە بەهۆی شەڕی حەوت ساڵەی سوریای دراوسێیەوە هاتۆتە ئاراوە و بوو بەهۆی شەپۆلی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەوەتای هەڵبژاردنی ڕابوردۆوە بە چەندین قەیرانی ناوخۆییدا تێپەڕ بووە.

کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکان نیشان دەدەن دەنگەدەران لەو وڵاتە بچووکەی سەر دەریای ناوەڕاست لە ڕیزەکانی دەنگدان ڕاوەستاون بۆ هەڵبژاردنی فەرمانڕەوای نوێیان کە هێشتا دەسەڵاتی هاوبەشی ئاینزایی وڵاتەکە دەپارێزن.

XS
SM
MD
LG