Accessibility links

بەهۆی لافاو لە دهۆک چوار کەس گیان لەدەستدەدەن


دهۆک

شەوی یەکشەممە لە دهۆک بەهۆی بارانێکی زۆر لافاو هەڵدەستێت و لە ناحیەی فەیدی سەر بە دهۆک تەکسیەک ئاو دەیبات و چوار کەسی نێو تەکسییەکە گیانیان لە دەست دەدەن.

لە ناوچەی بەڕۆشکێی ڕۆژهەڵاتی دهۆک چەندین خانو پڕ ئاو دەبن ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش لە کار دەکەون.

دەستەو تاقمەکانی بەهاناچوون دەگەنە ئەو شوێنانەی کە مەترسی لە سەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی فریاکەوتنی دهۆک لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باس لە زیانەکانی ئەو لافاوە دەکات.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان سەلام باڵاییدایە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:01:58 0:00

XS
SM
MD
LG