Accessibility links

ساریا ئە‌مینی: لە‌ شانۆدا ژن و پیاو پێكە‌وە‌ دە‌توانن پە‌یامی شانۆ بگە‌یە‌نن


ساریا ئە‌مینی شانۆكارێكی بە‌ڕە‌گە‌ز كوردی كۆماری ئیسلامی ئێرانە‌، لە‌ وتووێژێكدا لە‌گە‌ڵ دە‌نگی ئە‌مە‌ریكا باس لە‌ گرنگی ڕۆڵی ژن لە‌ شانۆدا و ئە‌و ئاستە‌نگانە‌ی دێنە‌ ڕێی لە‌ كۆماری ئیسلامی ئێراندا دەکات. خاتو ئەمینی لە‌و بارە‌یە‌وە‌ گوتی خە‌ڵكانێک بە‌لایانە‌وە‌ سە‌یرە‌ ژن شانۆكار بێت و پێیان وایە‌ كارێكی گونجاو نییە‌، بە‌ڵام ژن و پیاو پێكە‌وە‌ ئە‌توانن پە‌یامی نێو شانۆ بگە‌یە‌نن بە‌ بینە‌ر.

ساریا ئەمینی
ساریا ئەمینی

ئە‌مینی ئە‌ندامی گرووپی ئانایتای سە‌قزە‌ لە‌ ڕۆژەە‌ڵاتی كوردستان كە‌ گرووپێكی شانۆییە‌ و بۆ ماوە‌ی ٢٦ ساڵە‌ لە‌ كاركردن بە‌ردە‌وامە‌ لە‌سە‌ر ئاستی كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دە‌رە‌وە‌.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:07 0:00

XS
SM
MD
LG