Accessibility links

ڕۆحانی: ئێران بەرنامەی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر بڕیارێکی ترامپ هەیە


سەرۆکی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی نێوان ئەمەریکا و وڵاتانی زلهێزی جیهانی بکشێتەوە، واشنتۆن لە بڕیارەکەی پەشیمان دەبێتەوە.

حەسەن ڕۆحانی لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند " ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ڕیککەوتنەکە دەربچێت، بە زووترین کات دەبینیت بە شێوەیەک پەشیمان دەبنەوە کە هەرگیز لە مێژوودا ڕووینەدابێت."

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕادەگەیەنێت حەسەن ڕۆحانی لەو وتارە تەلەفیزیۆنیەدا گوتوشیە " ئێمە بەرنامەی بەرەنگاربوونەوەی هەر بڕیارێکی ترامپمان هەیە لەسەر سەودا ناوکییەکە."

ڕۆحانی گوتیشی " فەرمان دراوە بە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی و کەرتی ئابوریمان کە ڕووبەڕووی هەر پیلانێکی ئەمەریکا ببنەوە کە دژ بە وڵاتەکەمان بێت."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ گوتویەتی هەتا 12ی مانگی پێنج بڕیار دەدات کە ئاخۆ واشنتۆن لەو ڕێککەوتنەدا دەمێنێتەوە یان نا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئێران وتووێ لەسەر ئەو ڕێککەوتنە ناکاتەوە کە لە ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا مۆری کردووە.

محەمەد جەواد زەریف گوتی " ئێمە نە ئاسایشی خۆمان دەخەینە مەترسییەوە و نە وتووێژدەکەینەوە یان هیچ بەندێک بۆ سەوداکە زیاد دەکەین کە بە خواستێکی باشەوە جێجەجێمان کردووە."

هاوکات ڕاوێژکاری ڕیبازی دەرەوەیی ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی لە هەفتەی ڕابردوو هۆشداری دا ئێران ئێران لە ڕێککەوتنەکە دەکشێتەوە ئەگەر ترامپ بەردەوام بێت لە سەر هەڕەشەکانی بۆ کشانەوە لە سەوداکە.

عەلی ئەکبەر ولایەتی ڕایگەیاند " ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە سەوداکە بکشێتەوە، ئەوا ئێمەش نامێنینەوە."

هەرسێ وڵاتانی تری ئەوروپایی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، کە بەشێکن لە ڕێککەوتنەکە، بە بەردەوامی هەوڵیان داوە بڕوا بە ترامپ بهێنن کە نەکشێتەوە لەو ڕێککەوتنە ناوکییە.

چین و ڕوسیاش ئەو ڕێککەوتنەیان مۆر کردووە. هەمو لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانن.

XS
SM
MD
LG