Accessibility links

ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا و عه‌ره‌بستان


ته‌لفزیۆنێکی ده‌وڵه‌تی له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ووتی رێبه‌ری باڵای ئێران تاوانباری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی کرد به‌ هه‌وڵدان له‌ فراوانترکردنی ته‌نگه‌ژه‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌ رێگای هاندانی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌رهه‌ڵستی تاران بۆ روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی.

ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی ووتی یه‌کێک له‌ رێگاکان بۆ روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی ئێران هاندانی فه‌رمانره‌وایانی نه‌ شاره‌زایه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا.

ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له‌ هه‌وڵی هاندانی عه‌ره‌بستانی سعودی دان دژ به‌ تاران و مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌یه‌ درووستکردنی ته‌نگه‌ژه‌ی نویه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا.

قسه‌کانی خامه‌نه‌یی له‌ به‌رامبه‌ر قسه‌کانی ماێک پۆمپیۆ هاتووه‌ له‌ ده‌می سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ریاض.

خامه‌نه‌یی له‌ USA داوا کرد رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ جێ بهێڵی که‌ مه‌ڵبه‌ندی ئێرانه‌ و ووتیشی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک بیه‌وی به‌رامبه‌ری ئێران رابوه‌ستی شکه‌ست ده‌خوات.

XS
SM
MD
LG