کمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق له رۆژی دووشه‌ممه ووتی عێراق به نیازه له به‌کارهێنانی سیستمی ئیلکترۆنی نوێ له هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌کانی مانگی داهاتوودا که ساخته‌کاری سنووردار ده‌کات و هه‌ر وه‌ها رێگا ده‌دات له راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌کان پاش چه‌ند کاتژمێرێک له داخستنی بنکه‌کان.
کمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ووتی بریار وایه 60،000 هه‌زار پارچه له‌و ده‌زگایه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا دابه‌ش بکرێ که ده‌نگه‌کان له رێگای سه‌تلاێته‌وه ده‌نێری.
کمسیۆنه‌که ووتی کارمه‌نده‌کان سیستمه‌که‌یان تاقیکردووه‌ته‌وه و وایان بۆ ده‌رکه‌وتووه جێ باوه‌ریه هه‌ر وه‌کو ژماردن به ده‌ست.
شایانی ئاماژه پێکردنه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابوردوودا ده‌نگده‌ران کاغه‌زێکی ده‌نگدانیان پڕ ده‌کرده‌وه و په‌نجه‌یان له جه‌وهه‌ری په‌مه‌ییدا ده‌کرد.