Accessibility links

سەرۆک ترامپ هەڕەشەی پەکخستنی کارەکانی حکومەت دەکات ئەگەر بودجەی دروستکردنی دیواری سنور پەسەند نەکرێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەڕەشەی پەکخستنی کاروباری حکومەت دەکات لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەگەر کۆنگرێس ئەوەندە بودجەی تەواو بۆ ئاسایشی سنور پەسەند نەکات لە ناویاندا پارە بۆ دروستکردنی دیواری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک.

لە مانگی ڕابوردوو ترامپ یەک ترلیۆن و سێ سەد ملیاردی پەسەند کرد بۆ ئەوەی کارەکانی حکومەت پەکیان نەکەوێت هەتا کۆتایی مانگی 9.

لە میانەی قسەکانیدا ڕۆژی شەممە لە مشیگان سەرۆک گوتی پەسەند کردنی بودجە جارێکی تر لە 28 ی مانگی 9 دەگەڕێتەوە بەردەم کۆنگرێس بەڵام ئەمجارە ئەگەر خەرجی دروستکردنی دیوارەکەی تێدانەبێت ئەو یاساکە مۆر ناکات.

سەرۆک ترامت گوتی ' ئێمە ئەو دیوارەمان دەوێت. ئێمە هەموی دروست دەکەین. ئێمە یەک ملیارو شەش سەد ملیۆنمان وەرگرت. ئێمە لە 28 ی مانگی 9 دێینەوە و ئەگەر پارەی تەواوی ئاسایشی سنورمان بۆ تەرخان نەکرێت هیچ بژارەیەکمان نامێنێت و دەبێت کارەکانی حکومەت ڕاگرین بۆ ئەوەی ئاسایشی سنورمان پێویستە."

دروستکردنی دیواری سنور بەشێکی سەرەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆک ترامپ بوو. هەرچەندە ڕەنگە کۆمارەییەکانی تر پشتیوانی لە سەرۆک ترامپ نەکەن لە کاتێکدا کە بیەوێت کاروبارەکانی حکومەت پەک بخات بەر لە هەڵبژاردنی مانگی 11.

بەڵام سەرۆک ترامپ هۆشداری دا بە دانیشتوانی مشیگان " یەک دەنگ بۆ دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی مانگی 11 دا مانای دەنگێکە بە کراوەیی سنور و تاوان." ئەو گوتیشی ڕێبازی دیموکراتەکان بۆ کراوەیی سنور نەک تەنها هەڵەیە بەڵکو مەترسیداریشە و تەنانەت کوشندەشە."

XS
SM
MD
LG