Accessibility links

ئێران دەستگیرکردنی پرۆفیسۆرێکی بەریتانی بە ڕەچەڵەک ئێرانی پشتڕاست دەکاتەوە


دەزگای دادگەریی ئێران دەستگیرکردنی پرۆفیسۆرێکی بەریتانی بە ڕەچەڵەک ئێرانی بە تاوانەکانی پەیوەست بە ئاسایشی پشتڕاست کردەوە.

عەباس عەدالەت زانای کۆمپیوتەری و ژمێریاری لە کۆلیژی ئیمپریالی لەندەن، بە پێی ڕاپۆرتان لە سەرەتای ئەم مانگە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران، IRNA لە ڕۆژی یەکشەممە لە زاری گوتەبێژی دادوەری غولامحسێن موحسینی ئیژەییەوە گوتویەتی عەدالەت بە تاوانی پەیوەست بە ئاسایشوە دەستگیر کراوە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدات. ئەمەش یەکەم لێدوانی فەرمی بوو لەسەر دەستگیرکردنەکەی.

ڕۆژی پێنجشەمە ئاژانسی نیمچە فەرمی فارس ڕایگەیاند عەدالەت یەکێک بوو لە چەند کەسێک کە لەلایەن ئەو سوپایەوە بە هۆی تۆمەتی ئەوەی بەشێکن لە تۆڕێکی پەیوەندیدار بە بەریتانیاوە دەستگیر کراوە.

عەدالەت بە بەردەوامی هەڵمەتی بۆ دژایەتی کردنی کردارێکی لەشکری ڕۆژئاوا دژ بە ئیران کردووە.

XS
SM
MD
LG