وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپەیۆ ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە ئیسرائیل وەکو بەشێک لە یەکەم گەشتەکەیدا بۆ دەرەوەی وڵات لەو کاتەوەی پۆستە نوێیەکەی پەسەند کرا.
ئەو لە عەرەبستانی سعودیەوە چوو بۆ ئیسرائیل، کە لەوێ ڕاوێژکاری باڵای پەمپەیۆ براین هووک داوای لە هاوپەیمانانی ئەوروپا و وڵاتانی تر کرد سزا بسەپێنن بەسەر ئێراندا بۆ لاوازکردنی بەرنامەی موشەکی.
هوک لە ڕیاز بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند " ئێمە داوا لە وڵاتانی سەرانسەری جیهان دەکەین سزا بخەنە سەر هەر تاکە کەسێک، یان قەوارەیەکی کە پەیوەندی هەبێت بە بەرنامەی موشەکی ئێرانەوە و ئەمە بەشێکی سەرەکی وتووێژەکان بووە لەگەڵ ئەوروپییەکان."
لە میانەی ئەم سەردانە سێ ڕۆژییەدا بڕیارە وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا سەنگی دەخاتە سەر ڕێبازەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا لەسەر ئێڕان.
ڕۆژی هەینی لە بروکسڵ پەمپەیۆ گوتی هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە لەسەر ئەوەی ئایە سەرۆک ترامپ لە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران دەکشێتەوە یان گوتیشی وتووێژەکان بەردەوامن.