Accessibility links

دکتۆر شوان عه‌بدوڵا: ئێمه‌ جیاواز بیر ده‌که‌ینه‌وه‌ وه‌ جیاواز ره‌فتار ئه‌که‌ین


Dr. Shwan Abdulla

بزوتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ر له‌ ناوه‌که‌یه‌وه‌ وا خۆێ پێناسه‌ ده‌کات گوایه‌ نوێنه‌رایه‌تی خواست و ئامانجه‌کانی ئه‌و نه‌وه‌ نوێه‌ ده‌کات که‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ ناو کلاسیکیه‌کان ماندوو بوونه‌ و به‌ دوواێ ئه‌ڵترناتڤێکی نوێدان. ئاخۆ ئه‌و کاندیدانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ ده‌که‌ن تا چه‌ند له‌ ئاست خواست و ئاره‌زوه‌کانی ئه‌و نه‌وه‌دان؟

Dr. Shwan Abdulla
Dr. Shwan Abdulla

دکتۆر شوان عه‌بدوڵا کاندیدی ژماره‌ 6 له‌ سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت : ئێمه‌ کارنامنه‌یه‌کی چڕ و پڕمان هه‌یه‌، چ وه‌کو لیست وه‌ یاخود وه‌کو کاندید، به‌ش به‌ خۆم ئه‌و شتانه‌ی که‌ جه‌غتی ئه‌خه‌مه‌ سه‌ر دۆخی ئابوری هه‌رێمه‌ که‌ به‌ ئاقارێکی زۆر خرابدا روێشتووه‌، وه‌ بۆ ئه‌مه‌ پیوێست به‌ چاکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند، که‌ ده‌مێکه‌ په‌یوه‌ندیه‌کان له‌سه‌ر ئاستێکی حیزبی و که‌سایه‌تیدا بوه‌ و ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ و ئیشی بۆ ئه‌که‌ین وه‌ زۆر جدین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ وا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ شه‌خسی و حیزبیانه‌ هه‌ر هه‌مووێ بگۆڕین به‌ په‌یوه‌ندی نیشتمانی وه‌ په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه‌یی که‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان و گه‌لانی عێراق له‌به‌ر چاو بگرێ ".

دکتۆر شوان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ دوزینه‌وه‌ی کار بۆ گه‌نجان و درووستکردنی کارخانه‌ و له‌ که‌رتی کشت و کاڵی و که‌رته‌کانی تری پێشه‌سازی وه‌ ئه‌وانه‌ش که‌ هه‌ن گه‌شه‌یان پێی بده‌ین، وه‌ ئه‌م هه‌موو کێشانه‌ی که‌ درووست بوه‌، کوردستان کورتی هێناوه‌ وه‌ ئێمه‌ ده‌بێ فشار بخه‌ینه‌ سه‌ر به‌غدا وه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بکه‌ین ".

دکتۆر شوان ده‌شڵێت " جیوازی گه‌وره‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا ئه‌وه‌یه‌، جیاواز بیر ده‌که‌ینه‌وه‌ وه‌ جیاواز ره‌فتار ئه‌که‌ین له‌ حیزبه‌ کۆنه‌ ته‌قلیدیه‌کان وه‌ له‌ کاندیده‌ کۆن و ته‌قلیدیه‌کان، ئێمه‌ به‌ شێویه‌کی زۆر جیاواز له‌و 27 ساڵه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌چینه‌ به‌غدا ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:39 0:00

XS
SM
MD
LG