Accessibility links

بەرپرسان: سێ هێرشی خۆکوژی شاری کوێتای پاکستانی دەهەژێنێت


کوێتا، پاکستان
کوێتا، پاکستان

بەرپرسان وتیان سێ خۆکوژ هێرشیان کردۆتە سەر پۆلیسی پاکستان و هێزە نیمچە سەربازییەکانی شاری کوێتای باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە و لە ئەنجامدا شەش پۆلیس کوژراون و 15 کەسی دیکە برینداربوون.

سەرکردەی پۆلیسی هەرێمەکە موعزەم جای ئەنساری وتی یەکێک لە هێرشبەرەکان لەنزیک ئوتومبێلێکی پۆلیسەوە خۆی تەقاندۆتەوە، وتیشی حەوت پۆلیسی دیکە لەو هێرشەدا برینداربوون.

ئەنساری وتی " هێرشێکی خۆکوژی بووە و جەخت لەسەر کوژرانی شەش پۆلیس دەکەینەوە."

پێش ئەوە بە نیو کاتژمێر بەرپرسێکی هێزە نیمچە سەربازییەکان وتی دوو خۆکوژی دیکە هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر خاڵێکی پشکنین لە لاکانی شارەکەوە بەڵام هێزەکانی ئەو ناوچانە بەرپەرچیان داونەتەوە.

وتی هێزەکان تەقەیان لە هێرشبەرەکان کردووە کە خۆیان تەقاندۆتەوە و لە ئەنجامدا هەشت سەرباز برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG