Accessibility links

ئێران هۆشداری دژ بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا دەدات


لە کاتێکدا کە ڕێبەرانی ئەمەریکا و کۆریای باکور خۆئامادە دەکەن بۆ کۆبونەوەی داماڵینی چەکی ناوکی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ گۆڕینی ڕێککەوتنی ناوکی ئێران پەیامێکی مەترسیدار دەنێرێت کە وڵاتەکان نابێت هەرگیز وتووێژ لەگەڵ واشنتۆندا بکەن.

لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران لە نیویۆرک ڕۆژی شەممە محەمەد جەواد زەریف گوتی بۆ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركڵ کە هەوڵ دەدەن سەرۆک دانۆڵد ترامپ قائیل بکەن کارێکی بێسودە.

ترامپ هەتا 12 مانگه پێنج بڕیار دەدات کە ئایە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران نوێ دەکاتەوە یان نا. ئەو داوای لە هاوپەیمانانی ئەوروپا کردووە لەگەڵ واشنتۆندا کار بکەن بۆ چاکسازی لەو ڕێککەوتنەدا.

بڕیارە ماکرۆن و مێرکڵ هەردووکیان لە هەفتەی دهاتوو لەگەل سەرۆک ترامپ کۆببنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە نیویۆرکە بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نەک هەر تەنها سەرکەوتوو نەبووە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆی لەو ڕێککەوتنەدا بەڵکو تەنانەت داوای زیاتریش دەکات."

ئەو گوتیشی " ئەمە پەیامێکی زۆر مەترسیدار دەنێرێت بۆ خەڵکی ئێران و خەڵکی لە سەرانسەری جیهاندا، کە نابێت هەرگیز لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا هیچ ڕێککەوتنێک بکەیت چونکە لە کۆتاییدا سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا هەر ئەوەیە ئەوەی هی منە هی منە ئەوەی هی تۆیە مشتومڕی لەسەر دەکرێت."

بە پێی ئەو ڕێکەوتنەی کە لە ساڵی 2015 لەگەڵ ئێراندا ئەنجام درا تاران قائیل بوو بە کەمکردنەوەی بەرنامەی ناوکی لە پێناو لادانی سزائابورییەکان.

XS
SM
MD
LG