Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت بەر لە کۆبونەوەش لەگەڵ کۆریای باکور دەستکەوتیان هەبووە


سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێشتا هیچی نەداوە بەر لە کۆبونەوە پلان بۆدانراوەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور کیم جۆنگ ئون، لە کاتێکدا پیونگیانگ لە ئێستاوە دروستکردنی چەکی ناوکی کەمکردۆتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " ئێمە هیچمان لەدەست نەداوە و ئەوان ڕازی بوون بە داماڵینی چەکی ناوکی ( جا ئەمە زۆرباشە بۆ جیهان)، داخستنی بنکەکان و چی تر تاقینەکردنەوە."

بەڵام ترامپ دان بەوەشدا دەنێت کە دەرەنجامەکەی دەکەوێتە سەر وتووێژەکانی لەگەڵ کیمدا، کە ڕەنگە لە کۆتایی مانگی پێنج یان سەرەتای مانگی شەش ئەنجام بدرێت. هێشتاش دڵنیانین لەوەی ئایا پیونگیاند ڕازی دەبێت بە لە ناوبردنی چەکە ناوکییەکانی و بۆ هەمیشەیی دورگەی کۆریا داماڵێت لە چەکی ناوکی.

سەرۆک ترامپ دەڵێت " ئێمە زۆر دوورین لە دەرەنجامەکان لەسەر کۆریای باکور، ڕەنگە شتەکان بە باشی بڕۆن، و بۆی هەیە واش نەبێت، تەنها کات ئەمەمان پێدەڵێت. بەڵام ئەو کارەی کە ئێستا من دەیکەم دەبوو زۆر زووتر بکرابایە."

XS
SM
MD
LG